Cairo Photo Week

بە شانازییەوە کارەکانم هەڵبژێردڕاون بۆ ئەوەی بەشێک بن لە پرۆگرامی هەفتەی وێنەی قاهیرە و لە سلایدشۆیەکی تایبەتدا لە ژێر چەتری دامەزراوەی سێڤن نمایش دەکرێت.

هەفتەی وێنەی قاهیرە (٨ بۆ ١٨ی ئەم مانگە) یەکێکە لە گرنگترین و هەمەچەشنترین ڕووداوەکانی فۆتۆگرافی لە ناوچەکەدا، کە زیاتر لە ٩٠ وتاردەر و ڕاهێنەری ناوازە لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە و میوانداری زیاتر لە سەد چالاکیی جوارجۆر دەکات، لەوانە وۆرک شۆپ، وتار، پێداچوونەوە بە پۆرتفۆلیۆ، پێشانگە و زۆر شتی تر.

شانازی دەکەم کە کارەکانم لە بۆنەیەکی وا بە نڕخ نمایش دەکرێت، ئەگەر بەڕێکەوت لە قاهیرەیت، سلایدشۆ لەدەست مەدە لە ڕۆژی هەینی ١٦ی ئایار، لە کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ لە The Hangar.




War Documentation

رۆژی یەکەمی ئەم مانگە لە هۆڵی ئەندیشەی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە، وۆرکشوپی تایبەت بە چۆنیەتی بەبەڵگەکردنی وێنەگرتنی جەنگ و کاڕەساتەکان، لە لایەن منەوە پێشکەشی وێنەگران و تامەزروانی ئەم بوارە کرا، که لە پارێزگا جیاجاکانی ئێران بە بۆنەی «رۆژی سنه» بەشداربوون لە سێیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی وێنەی سنە.

هەواڵی ئەم وۆرکشۆپە لە ماڵپەری روداو و هەروەها ماڵپەری چیلیکی ئێرانی کە تایبەتە بە چاڵاکی وێنەگرتن رۆماڵ وبڵاو کرایەوە.



Iraq Book

لەم چەند رۆژە و دوای مەراسیمی ڕاگەیاندنی زەنجیرە پەرتووکی وێنەیی خەلیج لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی وڵاتی ئێمارات پەرتووکی وێنەیی عێراق کە یەکێکە لەو پەرتووکە گرنگانەی ئەم زەنجیرەیە کەوتووتە بەر دیدی بینەڕان و تامەزروانی خۆی. 

 بە شانازییەوە کارەکانی من بەشێکن گرنگن لەم پەرتووکە وێنەییە کە تایبەتە بە عێراق و کوردستان.

نڕخی پەرتووکەکە ٤١٩ دێرهەمی ئێماراتی یە کە دەکاتە نزیکەی ١١٥ دۆلار، ئەوەی بیەوێت دەتوانێت لەم لینکەی خوارەوە داوای بکات.

ماڵپەری تریبوتیک 


Using Format