Exhibition at Carpintarias De Sao Lazaro

دوای ئەوەی ئاگادار کرابووم کە یەکێکم لە براوەکانی فستیڤالی وێنەی لیسبۆن ناسراو بە ئیماگۆ لیسبوا، لە بەرواری یەکی مانگی دەی ئەمسال کارەکانی هونەرمەندە وەرگیراوەکان لە پێشانگایەکی تایبەت لە چوارچێوەی فستیڤالەکە لە گالێری کارپینتاریاس دەستی بە نمایش کرد و بەرهەمەکانی هەر شەش هونەرمەند کە هەموویان بانگهێشت کرابوون و لەناو گالێری ئامادە ببون هاتە نمایش کردن 

لە کاتی نمایش هەندێ کەسایەتی فەرمی شاری لیسبۆن و ئارەزوومەندانی وێنە ئامادە ببوون

ئەم پێشانگایە تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت و بۆ سەردانی کردن دەبێ بلیت بکرێت



All Out Exhibition

دوام ئەوەی لە مانگی شەشی ئەمسال وەک یەکێک لە براوەکانی رێکخراو و پلاتفۆرمی ئال ئەوت هەلبژێردرام، لە سەرەتا وێنەکەم لە تایم سکوێری نیویۆرک لەسەر بیلبۆردی ام تی ڤی بە درێژایی رۆژ نمایش کرا کە مایەی شانازی بوو و دواتر وەک پێشانگایەکی جیهانی گەرۆک دەست کرا بە نمایش کردنی کارە سەرکەوتووەکان و لەسەرەتا و لە مانگی هەشت لەگەل وێنەکانی تری هەلبژێردراو لە رۆژی جیهانی شانازی لە پێشانگایەکی هاوبەش لە کۆپێنهاگنی پایتەختی دانیمارک نمایش کرا و لەم مانگەش واتە مانگی نۆ وێنەکانمان گەیشتە بەریتانیا ولە رۆژی ١٦ مانگ لە شاری لیڤەرپوول لە نهۆمی سێیەمی فرۆشگای لاش کە گەورەترین لاشی جیهانی و کەوتووتە شەقامی کەنیسە، دەست کرا بە نمایش کردن و تا کۆتایی مانگ واتە بۆ دوو هەفتە پێشانگا بەردەوام دەبێت

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format