VOA Kurdish

لەم رۆژانە من و مامۆستا فایەق بە مێوانداری کاک یحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا و پرۆگرامی هەلۆ واشنتون، گفتگۆیەکی سێ قۆلیمان کرد لەسەر فۆتۆگرافی لە کوردستان و بە تایبەت مژاری دوا کار و پرۆژەم لەبارەی پێشمەرگە بریندارەکانی سەربەرزی کوردستان لە شەری دژ بە داعش

پێموایە تا ئێستا ئەوەندەی من بزانم، ئەمە یەکەم ئاوردانەوەی جدی و راستەقینەی میدیای کوردی بووە لەسەر بواری فۆتۆگرافی و ئەوەی تر زیاتر وەک بلاو کردنەوەی هەوال و بەسەرکردنەوەی کەسەکان و چالاکییەکانیان بووە کە هەلبەت ئەوانیش هەر جێگەی رێزە و هیوادارم بە هەموو شێوەیەک میدیا لەگەل ئەم بوارە ئاشت ببێتەوە

سوپاسی کاک یحیا دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە و زۆر خۆشحال بووم بە دانیشتن لەگەڵ مامۆستا فایەق لەم چاوپێکەوتنەدا


Tokyo International Foto Awards 2021

بڕاوەکانی ئەمسالی کێبرکێی نێودەولەتی خەلاتی وێنەی نێودەولەتی تۆکیۆ بە فەرمی ڕاگەیێندڕا و بە خۆشحالییەوە منیش یەکێکم لە بڕاوەکان

ئەمسال لەم پێشبرکێیە خەلاتی سێیەم و برۆنزی بەشی رۆژنامەوانی و شەڕم وەرگرتووە.بڕاوەی راستەقینەی ئەم خەلاتە و پرۆژەی بریندارانی شەری دژ بە داعش، کۆمەلێک پێشمەرگەی قارەمانی کوردستانن کە لە پێناو ئاسایش و ئازادی نیشتیمان گیانی خۆیان بەخت کردووە

 پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦ خەلاتی زێرینی ئەم پلاتفۆرمەم وەرگرتبوو، بەلام ئەمساڵ ئەمە یەکەم خەلاتە لە ولاتی ژاپۆن وەردەگرم

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format