I photograph for peace.

یونس محەمەد فۆتۆگرافەری دۆکیۆمێنتارییە و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە و زیاتر لە دوو دەیە وەک پەنابەرێک لە ئێران ژیاوە

 دواتر کە دەبێتە وێنەگر کاریگەری ئەو ژیانە بەسەری تا ئەو ڕادەیە دەبێت کە زۆر بە جدی هەوڵی بۆ دەدات و لەم پیشەیەدا چەندین خەڵات و دەستکەوتی لە وڵاتە جیاوازەکان دەبێت. هەروەها لە پێناو بەڵگەنامەکردنی شەڕی داعشدا لە زۆربەی جەنگەکان ئامادەبووە و لەم ڕووماڵەدا بریندار بووە

 یونس محەممەد بە ڕادیۆفەردا دەڵێت کە وێنە دەگرم بۆ ئەوەی ناشیرینی شەڕ پیشان بدات و ئارامیش بپارێزێت



Kurdistan Chronicle Magazine

گۆڤاری کوردستان کرانیکال کە گۆڤارێکی کوردستانیە و بە زمانی ئێنگلیزی ئامادە و بڵاو دەبێت، لە دوا ژمارەی خۆیان کە لەم رۆژانە دەرچووە، راپۆرتێکیان لەسەر دواپێشانگام لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاو کردووتەوە کە جێی دەستخۆشی و مایەی شانازییە.زۆر سوپاسیان هەموویان دەکەم بۆ گرنگی دان بەم بابەتە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.


News Channel 5 Nashville

ئەمرۆ بە فەرمی دانیشتنی کۆتایی و واژوو دەکرێت لەسەر دەستەخۆشک بوونی هەولێر و نەشڤیل و هیوادارم ئەمە رووبدات، هەر بەم بۆنەیەوە چەند رۆژ لەمەوبەر و لە پێشانگاکەم کانالی هەوالی پێنجی نەشفیل ئەم راپۆرتە کورتەیان ئامادە کردبوو کە شایانی بینینە.

Using Format