Boomer Magazine

ژمارەی یەکەمی گۆڤاری بۆمێر کە تایبەت کراوە بە ” هونەرمەندانی نوێ ” کەوتە بەر دیدی بینەران و تامەزروانی هونەر

ئەم گۆڤارە لە لایەن گالەری بۆمێر لە لەندەن چاپ و بلاو بووتەوە و دەیەوێت پردێک بێت بۆ دیالۆگ لەناو بەینی هونەرمەند و بینەرانی کاری هونەری، بۆ ئەم ژمارەیە نزیکەی دوو سەد هونەرمەندی نوێ لە هەموو جیهان کە کاری هونەری هاوچەرخ دەکەن هەلبژێردڕاوە و ناساندراوە و نموونەی کارەکانیان دانڕاوە کە خۆشبەختانە منیش یەکێکم لەو کەسانەی کە دەست نیشان کراوم

گۆڤارەکە لەناو گالەری بۆمێر لە لەندەن دەست دەکەوێت و بە شێوەی ئۆنلاینیش دەتوانن لە گوگل بووک و ئەپل ئایتونز بووک و چەند شوێنێکی تر داوا بکەن و بیکرن و بیبینن


Imago Lisboa Festival

بەو پەڕی شانازییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی فستیڤالی وێنەی لیسبۆن لە ولاتی پورتوگال

بە گشتی شەش براوەی هەیە ئەم فستیڤالە و بە خۆشحالییەوە پرۆژەکەم یەکێکە لەو شەش بەرهەمەی وەرگیراوە و جگە لە خەلاتەکەمان، دەبینە خاوەن پێشانگای خۆمان لە لیسبۆن و هەروەها کارەکانمان لە گۆڤارێکی تایبەت بلاو دەبێتەوە

گۆڤارەکە لە مانگی گولان  ٢٠٢١ بلاو دەبێتە و فستیڤال و پێشانگایەکە لە مانگی تشرینی یەکەم دەبێت


LoosenArt Gallery

بەو پەڕی شانازییەوە بەشدارم لە پێشانگایەکی هونەری نێودەولەتی کە لەلایەن گەلەری ”لۆزن ئارت” لە ولاتی ئیتالیا بەرێوە دەچێت

بە وێنەیەکی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشدارم لەم پێشانگایە کە هەموو جۆرێ هونەرێکی هاوچەرخی تیا پیشان دەدرێت

پێشانگایەکە لە بەرواری ٥ تاکو ١٣ تەموز ٢٠٢١ لە شاری رۆما بەرێوەدەچێت



Using Format