Travel Tales Award 2022

دوێنێ شەو و بە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆر (وە خۆم بە شێوەی ئۆنلاین)لە ئێتالیا، ئەنجامی پێشبڕکی ئەمساڵی چیرۆکەکانی گەشت ڕاگەیاندڕا و بە شانازییەوە خەڵاتی یەکەم بەخشڕایە پرۆژەی چالدێرانی من و پلەی یەکەمم بە دەست هێنا

هەر لە دوێنێوە پێشانگای وێنەکان لە گالێری ئۆتۆ لە رۆما دەستیپێکردووە و هەروەها پەرتووکی ئەمساڵی وێنە هەلبژێردڕاوەکان کەوتە بەردەستی تامەزرووانی ئەم بوارە

ڕاستەوخۆ ئەم خەڵاتەم پێشکەشی ژینا ئەمینی کرد و هیوای سەرکەوتنم خواست بۆ بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی


Museum Schleswig

پێشانگای باشترین وێنەکانی ساڵی یونیسێف لە هەفتەی رابردووە لە مۆزەخانەی هونەر و کەلتوری شار و هەرێمی شێلزڤیگ لە باکووری ئەلمانیا کراوەتەوە و بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت

وێنەکانی من کە ساڵی رابردوو خەڵاتی سێیەمی ساڵی یونیسێفی وەرگرتووە لەگەڵ براوەکانی تر لەم مۆزەخانەیە خراوەتە بەرچاوی بینەران

لەم راپۆرتە دەتوانن ووردەکاری زیاتر ببینن و ئەگەر کەستان ئەلمانی دەزانێ، منیش تێبگەیێنێ مەمنوون دەبم


Langsat Park, Jakarta

دوای هەلبژاردنی پرۆژەی چالدێران بۆ فستیڤاڵی وێنەی نێودەولەتی جاکارتا لە ولاتی ئەندۆنیزیا، لە دوێنێوە ئەم فستیڤاڵە کارەکانی دەستپێکردووە و وەک بەشێک لە کارەکانی فستیڤاڵ پێشانگای وێنەکانی من لە پارکی تامان لانگ سێت لە باشووری شاری جاکارتا کەوتووتە بەر چاوی تامەزروانی وێنەی ئەم شارە و بەم شێوەیە سوپاسی بەرێوەبەرانی فستیڤاڵی وێنەی جاکارتا دەکەم
خۆشحالم لەم رێگەیەوە چیرۆک و بەسەرهاتی نەتەوەی خۆم بەو بەشەی دنیا دەگەیێنم

Using Format