بە شانازییەوە ئاگادار کراوم کە وێنەکانم وەرگیراوە لە فستیڤالی دۆنگ گانگ ی کۆریای باشوور و بەشدار دەبم لە ناو پێشانگا و چالاکییەکانی فستیڤالی ئەمسال کە لەم بەڕوارە لە سئیولی پایتەخت بەرێوە دەچێت
July 16 - Sep 19
ئەمە سێیەم چالاکی من هەژمار دەکرێت لە چەند مانگی رابردوو لە کۆریای باشورر، یەکەم چالاکیم خەلاتی زێری فستیڤالی ژینگە و ئاشتی بوو، دووەم بەشداریم وەرگرتنی پێنج لە وێنەکانم بوو لە مۆزەخانەی نەتەوەیی کۆریای باشوور و ئەمە سێیەم بەشداری منە لە چالاکی وێنەیی لە کۆریای باشوور
.بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک و سەربەرزی بۆ وێنەگرانی کورد
DongGang
Internationalphotofestival
SouthKorea
Seoul
Festival
International
Exhibition
بە خۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە خەلاتی سێیەمی ئەمسالی فستیڤالی رۆڤینژی کرواتیام وەرگرتووە
سالی ۲٠۱٤ لەگەل شاندێکی هونەری کوردستانی سەردانی کرواتیام کردبوو و بڕیار بوو پێشانگایەک لە کارەکانمان لەوێ بەرێوەبچێت کە بە داخەوە سەری نەگرت، بەلام ئەمسال نەتەنیا خەلات دەکرێم بەلکو وێنەکانم لە مۆزەخانە بەناوبانگەگەی زاگرب پیشان دەدرێت و دواتر هەر لەوێ بۆ هەمیشە ئارشیڤ دەکرێت
پیرۆزە لە وێنەگرانی کورد
Rovinj
Photodays
Internationalfestival
Festival
Croatian
Award
لە رۆژانی دوای دەستپێکردنی کەرەنتین لە کوردستان من وەک ئەرکی خۆم دەستم کرد بە رومالی ئەم رووداوە لە گۆشەنیگای خۆم و ویستم پابەندبوونی خەلک بە رێنەماییە تەندروستی و چۆنیەتی بەسەربردنی ئەم کەرەنتینە لە ناو ماڵی کوردان بۆ مێژوو تۆمار و دێکۆمێنت بکەم. بۆ نزیکەی دوو مانگ هەر رۆژێک سەردانی بنەمالەیەکم دەکرد و لەگەڵیان دەمامەوە تا بتوانم هەندێ کات و ساتی ناوازەی ژیانی کەرەنتین تۆمار بکەم، لە کۆتایی ئەم کارەم بووە ستۆرییەک کە ناوم لێنا: بیرەوەرییەکانی کەرەنیتن
پرۆژە و مالپەرێکی تایبەت بە ئەرشیڤ کردنی وێنەیی هەیە بە ناوی کۆرۆنا ١٩ کە دامەزراوەی کۆرتۆنای ئیتالی سەرپەرەشتی دەکات و ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ئارشیڤێکی جیهانی بینراو دروست بکات لەسەر ئەم پەتایە، تا باشتر بزانین چی رویدا و چۆن و چیمان بەسەر هات و لەبیرمان نەچێت چۆن مرۆفایەتی لە شوێنی خۆی ڕاوەستا
ئەم پرۆژەیە بیرەوەرییەکی بە کۆمەلی خەلکانی جیهانە کە لەوانەیە یارمەتیدەرمان بێت لەوەی کە لەبیرمان نەچێت چیمان بەسەر هات و چۆن چۆکمان نەدا و بەڕێمان کرد، هەر کەسەو بە شێوازی خۆی
بە شانازییەوە چەند مانگ پێش داوایان لێم کرد کە پرۆژەکەم ئارشیڤ بکرێت لەناو پرۆژە جیهانی و مێژووییەکەیان
وێنەکانم لەمەودوا بەسەرهاتی کوردان لەو پەتایە، هەتا هەتا بۆ بینەرانی جیهانی دەگێرێتەوە و لەبیر ناکرێن
هیوادارم ئەمەشم لێ قەبوول بکەن
دەتوانن بینەری باشترینی ئەو ستۆرییانە بن کە لەسەر کورۆنا کراوە و بۆ ئەم مەبەستە لە سەرتاسەری جیهان کۆکراونەتەوە
Covid19
Visualproject
Cortonainmove
lockdowndiary