One shot Competition - IPA

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی کێبرکێی نێودەولەتی خەلاتی وێنەی ئەمریکا

ئەمسال لەم پێشبرکێیە بە یەکێک لە وێنەکانم بە ناوی نەورۆز کە  پەیوەست بوو بە ژیانی رۆژانی کەرەنتین لە هەولێر پلەی دووەمم بە دەست هێناوە و بە شانازییەکی گەورەی دەزانم

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Muse Photography Awards

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی کێبرکێی خەلاتی وێنەگری میوز لە ئەمریکا

ئەمسال لەم پێشبرکێیە وێنەی کاک سەلمان کە یەکێکە لە پێشمەرگە قارەمانەکانی نیشتیمان و مایەی سەربەرزی کوردان دوو خەلاتی جیاوازی وەرگرتووە

 ئەم وێنەیە لەبەشی بەلگەی و ئێدیتۆریال نیشانی زیو و لە بەشی ململانێ نیشانەی شایستەی وەرگرتووە

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک




MONOVISIONS AWARDS 2021

بە خۆشحالییەوە رادەگەێینم کە براوەی خەلاتی دووەمی بەشی پۆرترەیتی ئەمسالی پلاتفۆرمی مۆنۆڤیژنم

ئەمه پێنجەمین خۆلی بەرێوەچوونی ئەم پلاتفۆرمە بوو کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سەرپەرەشتی دەکرێت و بە ئەنجام دەگەیێندرێت

وێنەکانم کە براوەی خەلاتی دووەم بوو بە شێوەی استوری بەشداری کردووە وهەر لەم بەشە براوە بووە

پیرۆزمان بێت 

CopyRight © 2021 Younes Mohammad
Using Format