Documentary Photography Magazine

ژمارەی دووەمی گۆڤاری وێنەگری بەڵگەیی لەم رۆژانە ئامادە کراوە و دەرچووە کە گۆڤارێکی مانگانە و پسپۆرانە و تایبەتە بە بواری وێنەی بەڵگەیی

لەم ژمارەیە کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکان کە باس لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش دەکات بلاو بووتەوە و هەر وەها دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ من لەسەر بیروبوچونەکانم و هەر وەها راپۆرتێک لەسەر دوایین پێشانگام لە شاری شیراز و بە گشتی نزیکەی بیست و پێنج ڵاپەرەی ئەم گۆڤارە تایبەت کراوە بە من و کاروچالاکییەکانم

ئەم گۆڤارە بە زمانی فارسیە و لە رۆژی شەمەی داهاتوو لە هەموو پلاتفۆرمەکانی کرین و فرۆشتنی بلاوکراوەکان بەردەست دەبێت و دەتوانن بیخوێنن

ئەمەش هەنگاوێکی پڕ لە شانازی ترە بۆ من تاکو قارەمانەکانی نیشتیمانم بە دەرەوەی ولات و بە تایبەت هاولاتیانی ئێرانی بناسێنم

ئەو کەسانەی دەستیان پێ ناگات و دەیانەوێت ئەم بابەتە بخوێنن دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن تا فایلی پی دی افیان بۆ بنێرم


Exhibition in Agora Gallery, New York

بە شانازییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە بەشداربووانی پێشانگایەکی گشتی وێنەی لە بەشی پرۆفەیشنال کە لە لایەن پێشبرکێی وێنەی نێودەولەتی چلسی کە بەشێکە لە تۆری هونەری نیویۆرک بەرێوەدەچێت

ئەم پێشانگایە لە بەڕواری چوار بۆ هەڤدەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە گەلەری ئاگۆرا لە گەرەکی چلسی کە بەشێکە لە مەنهاتانی نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت

یەکێک لە وێنەکانی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش بۆ ئەم پێشانگایە دەستنیشان کراوە کە مایەی شانازییە بۆ من کە دەتوانم بەم وێنەیەم باسی ئازارەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەم لە ولاتی ئەمریکا


War & Life - Second Part

جەنگ و ژیان
بەشی دووەمی دیمانەی تایبەتم بە زمانی فارسی و ژێرنووسی ئێنگلیزی لەگەڵ بەرێوەبەرانی گالەری شار لە شاری شیراز لە پەراوێزی پێشانگای وێنەکانم سەبارەت بە شەری دژ بە داعش لەم گالەرییە لە مانگی یەکی ئەمساڵ

Using Format