IPA Annual Book

وەک یەکێک لە بڕاوەکانی ئەمسالی خەلاتەکانی نێودەولەتی وێنەگری ناسراو بە ئەی پی ئەی، کارەکەم هەلبژێردراوە بۆ پەرتووکی ساڵی ئەم پلاتفۆرمە و هەوەها لەگەل براوەی بەشەکانی تری ئەمسال بەشدارم لە پێشانگایەکی گەرۆک کە بۆ ساڵی داهاتوو قەرار وایە لە چەند ولاتێک بکرێت

جگە لەوەی وێنەکانم براوەی خەلاتی یەکەمی بەشی ئێدیتۆریال بووە کە لەسەر ئەو بنەمایە کارەکەم دەبێ هەلبژێردرابێت، کیورێتۆری ئەم پلاتفۆرمەش کارەکەمی دەستنیشان کردووە، واتە لە دوو لاوە کارەکەم بۆ ئەم پلانەیان دەستنیشان کراوە کە هێزی وێنەکە دەردەخات

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک



Exhibition at Lush, Munich, Germany.

 دوام ئەوەی لە مانگی شەشی ئەمسال وەک یەکێک لە براوەکانی پلاتفۆرمی ئال ئەوت هەلبژێردرام، لە سەرەتا وێنەکەم لە تایم سکوێری نیویۆرک لەسەر بیلبۆردی ام تی ڤی بە درێژایی رۆژ نمایش کرا کە مایەی شانازی بوو.

دواتر وەک پێشانگایەکی جیهانی گەرۆک دەست کرا بە نمایش کردنی کارە سەرکەوتووەکان.

سەرەتا و لە مانگی هەشت لەگەل وێنەکانی تری هەلبژێردراو لە کۆپێنهاگنی پایتەختی دانیمارک نمایش کرا و دوای ئەوە لە مانگی نۆ وێنەکان گەیشتنە بەریتانیا و شاری لیڤەرپوول و لە فرۆشگای لاش کە گەورەترین لاشی جیهانە دەست کرا بە نمایش کردن و بۆ دوو هەفتە پێشانگا لەوێ بەردەوام بوو.

لە ئەمرۆ واتە شانزەی مانگی یانزە نمایشی وێنەکان لە ئەلمانیا دەست پێدەکات و بۆ نزیکەی سێ هەفتە لە شاری مۆنشن و هەر لە فرۆشگای لاش لەم شارە بەردەوام دەبێت.

باڵەخانەی لاشی مۆنشن دوای لیڤەرپوول دووەم گەورەترین لاشی ئەورۆپایە.




Open Wounds On Head On Photo Festival

هیوادارم ئەو هاورێیانەی لە ئۆسترالیا و بە تایبەت لە سیدنی دەژین، دەرفەتیان بۆ برەخسێت سەردانی ئەم پێشانگایەم بکەن کە ئەمسال وەک بەشێکی فستیڤالی هێدئۆن هەلبژێردراوە

لەم پێشانگایە سەربەرزی و شانازی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان نمایش دەکرێت و چیرۆکی ئەو ئازارانەی لە پێناو سەربەستی گەل و نیشتیمان چێشتوویانە

ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین


Using Format