بە شانازییەوە ئاگادارکراوم کە بەشدارم لە پێشانگای وێنەی هاوبەشی گۆلف فۆتۆ پڵاس کە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافی ئەلعەرەبیە لە وڵاتی ئێمارات دەکرێتەوە
پێشانگاکە لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئەیلول کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە لە کەنداوی فۆتۆ پڵەس لە شەقامی ئەلسێرکاڵ لە دوبەی دەکرێتەوە و بۆ دوو مانگ بەردەوام دەبێت
بۆ ئەم پێشانگایە ٥٠ وێنەی لە کۆی زیاتر لە ٢٠٠٠ پێشکەشکراو هەڵبژێردراوە کە میرات و هەمەچەشنی دەوڵەمەند پیشان دەدەن لە کولتوری خۆراک لە سەرانسەری رۆژهەلاتی ناوەراست
Gulfphotoplus
Nationalgeographic
Nationalgeographicalarabiyamagazine
Magazine
AlArabiyaMagazine
Exhibition
UAE
Dubai
پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی دژ بە داعش کە سەرەتای ئەمساڵ لە گۆڤاری ئیلانوت ریڤیوو بڵاو کرابووە، کاندید کراوە و نوێنەرایەتی گۆڤارەکە دەکات بۆ ئەوەی وەک باشترین بڵاوکراوەی تۆڕی دیجیتالی ساڵ لە بەشی هونەری و ئارت دەستنیشان بکرێت
گۆلبژێر کردنی باشترینەکانی تۆڕی دیجیتالی پرۆژەی بڵاوکراوەی سەندێرسە کە لە ساڵی دوو هەزار و شەش ساڵانە بەم کارە هەلدەستێت و باشترینەکان گۆلبژێر دەکات
جگە لە ئاکامی ئەم کاندید کردنە، دەستنیشان کردنی ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوەی کاندید بکرێت شانازیەکی گەورە بۆ من و تەنانەت خۆدی گۆڤارەکەشە کە کارەکەم نوێنەرایەتیان دەکات.
Bestofthenet
Ilanotreview
Sundress
Sundresspublications
Openwound
ژمارەی سێیەمی گۆڤاری مانگانەی وێنەیی بەڵگە کە دیمانەیەکی تایبەتی من و ئێدی وێنەگری ناسراوی هولەندی تیایە و بە زمانی فارسی و لە تاران دەردەچێت کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
Magazine
Documentary
Dovumentaryphotography
Iran
Tehran
Persian
Interview