چاوپێکەوتنم لەگەل وێنەگری ناسراوی رووسی دیمیتری بیلیاکۆڤ
ئەم دیمانەیە تایبەت بووە بۆ بیسەر و بینەری رووسی هەر بۆیە بە زمانی رووسی وەرگێراوە
هیوادارم ئەو هاورێیانم کە رووسی دەزانن هەندێکم بۆ وەربگێرن
رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموولایەک
Interview
Russia
Dimitribeliakov
Younesmohammad
Oct2021
وەک پێشتر باسم کردبوو بە وێنەکانم بەشدارم لە پرۆژەی ئەفسانە کە ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە فستیڤالی رۆژانی وێنەی تێریێستۆی ئیتالیا کە پرۆژەکە بریتیە لە بلاو کردنەوەی پەرتووکی ئەفسانە و هەر وەها پێشانگا
جگە لەوە بە شانازییەوە بەشدارم لە پێشانگای ئۆربانی ٢٠٢١ کە ئەویش بەشێکە لە فستیڤالی تێریێستۆ
پێشانگای ئۆربان کە زیاتر وەک ستریت فۆتۆگرافی یا وێنەی شەقامە لە ئێستاوە لە فرۆکەخانەی شاری تێریێستۆی نمایشی خۆی دەست پێکردووە و تا کۆتایی مانگی یانزە بەردەوام دەبێت
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
Urban2021exhibition
Urban2021
Photodaystour
Triestephotodays
Trieste
Italy
Exhibition
ئەمشەو ئەنجامەکانی دووسالانەی فۆداری بۆلگاریا راگەیێندڕا و هەرچەندە من یەکێک نەبووم لە بڕاوەکان بەلام بۆ پێشانگای تایبەتی ئەم دامەزراوەیە کارەکانم هەلبژێردراوە
لە راستیدا هەر ئەوەندەی کارەکانم لەم ولاتە دەکەوێتە بەرچاوی بینەران و نیشان دەدرێت، من ئامانجی خۆم پێکاوە و رازیم و شانازی پێ دەکەم
ئەمسال یانزەهەمین خۆلی ئەم فستیڤالە دووسالانەیە بەرێوەچوو و یەکەم جارە من لەم ولاتە و لەم بەینالە بەشدار بوومە و ئەم دەستکەوتە بە کارێکی گەورەی دەزانم
کۆمەلێک لە وێنەکانی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانم بەشداری ئەم پێشانگایە دەبێت لە شاری سۆفیای پایتەختی بۆلگاریا کە لە ئەمرۆوە پێشانگا دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
Sofia
Bulgaria
Phodarbiennialexhibition
Phodar
Phodarbiennial
Openwounds