Indian Photo Festival
November 27, 2021لە چەند رۆژ لەمەوبەر نمایشی وێنەکانی پێشمەرگە بریندار و سەربەرزەکانی کوردستان لە فستیڤالی وێنەی هیندوستان کە لە شاری حەیدەرئاباد بەرێوە دەچێت، دەستی پێکردووە و تاکۆ نۆزدەی مانگی دوازدە بەردەوام دەبێت
بە خۆشحالییەوە وەک پێشتریش ڕامگەیاندبوو ئەمە دووەم جارە کارەکانم لەم فستیڤالە بە نڕخە وەردەگیرێت و بەشداری فستیڤالیان دەبێت کە بە سەربەرزی و شانازیەکی گەورەی دەبینم، بە تایبەت ئەم سال کە وێنەکانم خۆڕاگری و قارەمانی بریندارەکانی شەری داعش و بنەمالەکانیان نمایش دەکات
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک