لە پلاتفۆرمی خەڵاتی وێنەیی ساڵ کە پێشبرکێەکی ساڵانەیە و لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت، مەدالیای بۆرۆنزم پێ بەخشڕاوە و بوومەتە خاوەن خەڵاتی سێیەمم لە بەشی پۆرترەیت
ئەمساڵ خولی سێیەمی ئەم پلاتفۆرمە بەرێوەچووە و 1564 کۆمەلە وێنە لە 54 ولات بەشداری کێبێڕکێیەکەیان کردبوو و لە کۆتایی بە شانازییەوە خەڵاتی سێیەمی بەشی پۆرترەیتیان بە کارەکانی من ڕەوا دیتووە
کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکانم کە باس لە بارودۆخی پێشمەرگە بریندار و سەربەرزەکانی کوردستان لە شەری دژ بە داعش دەکات ئەم شانازییەی تۆمار کردووە و لەناو ئەم کۆمەلە وێنەیەشم وێنەی کاک سەلمان دیسان وەک وێنەی سەرەکی هەلبژێردڕاوە
ئەم شانازییە پێشکەشی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم
AnnualPhotographyAwards
AnnualPhotography
PhotographyAwards
Awards
London
UK
Openwounds
3rdplace
3rdPlaceWinner
Portrait
Series
دوای ئەوەی بە شانازییەوە بوومە براوەی خەلاتی سێیەمی وێنەی ساڵی یونیسف سەرەتا پێشانگایەکی تایبەت بە وێنە براوەکان بۆ ماوەی یەک مانگ لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەلمانیا لە بەرلین بەرێوەچوو و ئێستا ئاگادارکرام کە لە نۆی مانگی دوو تا بیستی مانگی سێی ئەمساڵ واتە بۆ نزیکەی شەش هەفتە وێنەکان لە ماڵی ڤیڵی برانت نمایش دەکرێت
ڤیڵی برانت چوارەمین ڕاوێژکاری ئەلمانیا بووە کە لە ساڵانی ١٩٦٩ تا ١٩٧٤ ئەم پۆستەی هەبووە و پێشتر جێگری ڕاوێژکاری ئەلمانیا و وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا و شارەوانی شاری بەرلین بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ وەک پیاوی ساڵی گۆڤاری تایم هەلبژێردڕاوە و لە ساڵی ١٩٧١ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی وەرگرتووە
لە ساڵی ٢٠٠٧ ماڵی ڤیلی برانت بووتە مۆزەخانە و مۆنێمێنت و ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە پێشانگای وێنەکانی براوەی خەڵاتی یونیسێف لەم مۆزەخانەیە لە شاری لۆبێک دەخڕێتە بەرچاوی تامەزرووانی خۆی
هیوادارم کوردانی ئەلمانیا و ئەو کەسانەی لەم شارە نزیکن دەرفەتیان هەبێت سەردانی پێشانگاکەمان بکەن
Germany
WillyBrandt
Lubeck
Exhibition
Unicef
چەند رۆژ لەمەوبەر و لە میانەی بەرێوەچوونی پێشانگاکەم لە شاری شیراز، رۆژنامەی ناسراوی ایران راپۆرتێکی بڵاو کردەوە لەسەر پێشانگاکەم و ڕا و بووچوونی هەندێ لە هونەرمەندانی ئێرانی لەسەر ئەم پێشانگایە، کە دەتوانن لێرە خوێنەری ئەم بابەتە بن.
Iran
Irannewspaper
Exhibition
Shiraz
Newspaper