Interview With Iran Newpaper
February 23, 2022دیمانەیەکی تایبەتم لەگەڵ رۆژنامەی ایران کە چەند رۆژلەمەوبەر لەم رۆژنامە ناسراوە بڵاو بووتەوە و دەتوانن لێرە خوێنەری بن
دیمانەیەکی تایبەتم لەگەڵ رۆژنامەی ایران کە چەند رۆژلەمەوبەر لەم رۆژنامە ناسراوە بڵاو بووتەوە و دەتوانن لێرە خوێنەری بن
یەکێکم لە پێنج براوەی پێشبڕکێی فۆتۆگرافی رێکخراوی یۆ ان دی پی لە عێراق و هەر پێنج کەس وەک یەک خەڵات دەکرێن
ئەم هەولەی (یۆان دی پی) بەشێکە لە پرۆگرامێکی پێنج ساڵەیان کە لە ساڵی 2020 دەستیان پێکردووە و دەیانەوێت لە رێگەی پرۆژە جیاوازەکانیان پەڕە بە بەدیهێنانی کۆمەلگایەکی یەکگرتوو و ئاشتی خوازتر لە عێراق بدەن
ئەمە دەرفەتێک بوو کارەکانم لەناوخۆی عێراق زیاتر ببینرێت
لە پلاتفۆرمی خەڵاتی وێنەیی ساڵ کە پێشبرکێەکی ساڵانەیە و لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت، مەدالیای بۆرۆنزم پێ بەخشڕاوە و بوومەتە خاوەن خەڵاتی سێیەمم لە بەشی پۆرترەیت
ئەمساڵ خولی سێیەمی ئەم پلاتفۆرمە بەرێوەچووە و 1564 کۆمەلە وێنە لە 54 ولات بەشداری کێبێڕکێیەکەیان کردبوو و لە کۆتایی بە شانازییەوە خەڵاتی سێیەمی بەشی پۆرترەیتیان بە کارەکانی من ڕەوا دیتووە
کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکانم کە باس لە بارودۆخی پێشمەرگە بریندار و سەربەرزەکانی کوردستان لە شەری دژ بە داعش دەکات ئەم شانازییەی تۆمار کردووە و لەناو ئەم کۆمەلە وێنەیەشم وێنەی کاک سەلمان دیسان وەک وێنەی سەرەکی هەلبژێردڕاوە
ئەم شانازییە پێشکەشی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم