Annual Exhibition of PX3 in Paris

لە ئەمرۆ پێشانگای ساڵانەی خەلاتەکانی فۆتۆگرافی پاریس کە منیش یەکێکم لەبراوەکانی ئەمساڵیان و یەکێکم لە بەشداربووانی پێشانگاکە و وێنەکانم لەوێ نمایش دەکرێت، دەست بە کارەکانی خۆی دەکات و بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە واتە نزیکەی شەش رۆژ پێشانگا درێژە دەخایەنێت

لەم پێشانگایە بە پێی راگەیاندنی فەرمی فستیڤالەکە بەس براوەکانی یەکەم و دووەم کارەکانیان نمایش دەکرێت و وەک پێشتر ڕاگەیاندرابوو من بە وێنەکانی پێشمەرگە سەربەرز و بریندارەکانی شەری داعش لەم فستیڤالە لە بەشی رۆژنامەوانی بە پلەی دووەم خەلات کراوم و نیشانی زیوم وەرگرتووە بۆیە بە شانازییەوە بەشداری پێشانگاکەم



The Ilanot Review - Ephemeral

ئێلانۆت ریڤیۆ کە ژۆرنالێکی ئێنگلیزی زمانی نێودەولەتیە لە ژمارەی تایبەتی پاییزیان، فیچەرێکیان لەسەر پرۆژەی وێنەیی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بلاو کردووتەوە کە بە ووردی باسی پرۆژەکە دەکەن و هەندێ لە وێنەکانیشیان بلاو کردووتەوە

ئەم گۆڤارە تیشکی زیاتریان لەسەر فیکشن و نووسین و گێرانەوەی داهێنانەیە و سالانە بەس دوو ژمارەی لێ بلاو دەبێتەوە و لە لایەن دەرچووان و ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی بار ئێلان چاپ و بلاو دەکرێت



International Direct Look Shortlist 21

سەنتەری فۆتۆداک کە کار لەسەر وێنەی دێکۆمێنتاری دەکات و بەشێکە لە سەنتەری ناسراوی ساخارۆف لە ولاتی رووسیا، پێشبڕکێیەکی سالانەی وێنەی بەلگەیی نێودەولەتی هەیە و لەم رۆژانە ناوی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە بەشی فاینال و کۆتایی ڕاگێندڕاوە کە بە شانازییەوە منیش بە وێنەکانم سەبارەت بە پێشمەرگە سەربەرز و بریندارەکانی شەری داعش گەیشتوومەتە فاینال و بەشی کۆتایی

بە هیوای سەرکەوتن

Using Format