House of Lucie

ئەم ئێوارەیە پێشانگایەکی ناوازە لەناو دڵی بۆداپێست و لە باڵەخانەی لوئیس بۆ کۆمەلێک وێنەگری هاوچەرخ رێکخراوە کە بە شانازییەوە منیش یەکێکم لە بەشداربووانی ئەم پێشانگایە کە لە لایەن کیورەیتۆرەکان دەستنیشان کراوە

وێنەی پرۆژەی برینەکراوەکانم بۆ ئەم پێشانگایە هەلبژێردراوە کە دیسان دەرفەتێکی ترە بۆ پێشاندانی قوربانیدان و سەربەرزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

پێشتر لە هەنگاریا و لە پێشبرکێی جیهانی وێنەی بۆداپێست خەڵاتی زیویم وەرگرتبوو لە بەشی ئێدیتۆریال و جەنگ، بەڵام وەک پێشانگا، ئەمە یەکەم دەستکەوتی لەم جۆرە بۆ من لەم وڵاتە کە هیوادارم جێی رەزامەندی هەموولایەک بێت


Korek Telecom

لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی و بیرەوەریی سەد و بیست و چوار ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان، کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم لە رێورەسمێکی تایبەت کۆمەلێک ڕۆژنامەنووسی هەر چوار پارچەی کوردستانی بانگهێشت کردبوو بۆ ئەوەی رێزلێنانیان لێ بکات

منیش وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووس بانگهێشت کرابووم و لەلایەن کۆرەک رێزلێنانم لێ کرا

هیوادارم نموونەی کۆرەک وەک کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت زۆر بێت لە پشتگیری و پاڵپشتی کردن لە رۆژنامەنووسان

مەراسێمەکە لە هۆتێلی دێدەمەن بەرێوەچوو



Boutiqa Magazine

ژمارەی تازە و زستانەی گۆڤاری بوطیقا کە گۆڤاری ئەدەبی هونەری خۆیندکارانی زانکۆی کوردستانە لە شاری سنە کەوتە بەر چاوی بینەر و خوێنەرانی خۆی

ئەم گۆڤارە کە سەرنووسەرەکەی کاک یاشار مەحموودیە  بە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئێنگلیزی بڵاو دەبێت و گرنگی بە ئەدەبیات و هونەری وێنەگرتن دەدات

لەم ژمارەیە کۆمەلە چیرۆکێکی وێنەییم ( بە ناوی دین ) کە بەرهەمی چەندین ساڵ کار و رۆمال کردنی شەری داعشە بڵاو کراوە و خراوەتە بەرچاوی تامەزروانی ئەم بوارە

سوپاس بۆ زانکۆی کوردستان لە سنەی خۆشەویست و بە تایبەت کاک یاشار کە ئەرکی کێشاوە و گرنگی بە کارەکانی من داوە

ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیخوێنن یا بیبینن و گۆڤارەکەیان دەست ناکەوێت، با پەیوەندیم پێوە بکەن، من نوسخەی دیجیتالی گۆڤارەکەیان بۆ دەنێرم

Using Format