Boynes Emerging Artist Award Finalists

بە خوشحالییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە فینالیستەکانی ئەمساڵی خەلاتی بۆنز بۆ هونەرمەندە تازە دەڕەوشاوکان

وەک ڕاگەیاندڕاوە زیاتر لە نۆ سەد هونەرمەند کارەکانیان بۆ ئەم خەلاتە ناردبوو کە سی و یەک نەفەر هەلبژێردڕاون بۆ قۆناغی کۆتایی

نازانم دەگەمە قۆناغی کۆتایی یا نە بەلام هەر بەوەندەش رازیم کە لەناو ئەو هەموو بەشدار بووە کارەکەی منیش هەلبژێرداوە

کارە هونەرییەکەی من وێنەی کاک براهیمە کە پێشمەرگەی برینداری شەری داعشە 

ئەمە بۆ چوارەمین ساڵە کە بەردەوام ئەم خەلاتە پێشکەش دەکرێت لە لایەن ئەم پلاتفۆرمە هونەرییە لە ولاتی ئۆسترالیا

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Game Birds

وەک ئەزموونێکی تازە لە رێگەی وێنەکانم و وەک وێنەگرێکی شەڕ بەشدارم لە فیلمێکی جیهانی بە ناوی یاری باڵندەکان

ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هاورێی دەرهێنەرم مەجیدی پەناهی و نووسینی ئەو و پاتریک گراهامی هاورێمە

من هێشتا فیلمەکەم نەبینیوە و تەنانەت هێشتا بلاو نەکراوە بەلام دلنیام کە بەرهمێکی ناوازە و درامێکی باش دەرچووە لەبەر ئەوەی دەزانم زیاتر لە دوو سال خەریکی نووسینی سێناریۆی ئەم فیلمە بوونە

من پێشتریش بەشداریم کردووە لە فیلمی تر وەک پرۆدوسەر بەلام وەک وێنەگری شەر ئەمە یەکەم جارە بەشدار دەبم

ئەم فیلمە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە ناوی یۆنی فیلد فیلد مێدیا سپانسۆری دەکات و بە زمانی تورکی و لە تورکیا تۆمار کراوە



The Magazine All About Photo Awards 2021

ژمارەی تایبەتی گۆڤاری هەمووشتێک سەبارەت بە وێنەی کە تایبەت کراوە  بە براوەکانی ئەمسالی ئەم پلاتفۆرمە دەرچووە

دەتوانن بینەری هەموو وێنەکان بن کە لە لایەن لێژنەی دادوەری ئەمسال خەلات کراون

بە خۆشحالییەوە منیش یەکێک بووم لە براوەکانی ئەمسال کە بە وێنەی کاک سەلمان کە بەشێکە لە پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشداریم کردبوو

سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکتان

Using Format