URBAN 2021 Exhibition

وەک پێشتر باسم کردبوو بە وێنەکانم بەشدارم لە پرۆژەی ئەفسانە کە ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە فستیڤالی رۆژانی وێنەی تێریێستۆی ئیتالیا کە پرۆژەکە بریتیە لە بلاو کردنەوەی پەرتووکی ئەفسانە و هەر وەها پێشانگا

جگە لەوە بە شانازییەوە بەشدارم لە پێشانگای ئۆربانی ٢٠٢١ کە ئەویش بەشێکە لە فستیڤالی تێریێستۆ

 پێشانگای ئۆربان کە زیاتر وەک ستریت فۆتۆگرافی یا وێنەی شەقامە لە ئێستاوە لە فرۆکەخانەی شاری تێریێستۆی نمایشی خۆی دەست پێکردووە و تا کۆتایی مانگی یانزە بەردەوام دەبێت

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک



Phodar Biennial - Exhibition

ئەمشەو ئەنجامەکانی دووسالانەی فۆداری بۆلگاریا راگەیێندڕا و هەرچەندە من یەکێک نەبووم لە بڕاوەکان بەلام بۆ پێشانگای تایبەتی ئەم دامەزراوەیە کارەکانم هەلبژێردراوە

لە راستیدا هەر ئەوەندەی کارەکانم لەم ولاتە دەکەوێتە بەرچاوی بینەران و نیشان دەدرێت، من ئامانجی خۆم پێکاوە و رازیم و شانازی پێ دەکەم

ئەمسال یانزەهەمین خۆلی ئەم فستیڤالە دووسالانەیە بەرێوەچوو و یەکەم جارە من لەم ولاتە و لەم بەینالە بەشدار بوومە و ئەم دەستکەوتە بە کارێکی گەورەی دەزانم

 کۆمەلێک لە وێنەکانی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانم بەشداری ئەم پێشانگایە دەبێت لە شاری سۆفیای پایتەختی بۆلگاریا کە لە ئەمرۆوە پێشانگا دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Mythography at Lignano Sabbiadoro

پێشتر ئاگادار کرابووم کە کارەکانم وەرگیراوە بۆ پرۆژەی ئەفسانە لە ئیتالیا و زۆر بە شانازییەوە دەمڕوانیە چالاکییەکانی ئەم پرۆژەیە

سەرەتا وتیان کە وێنەکانم لەگەل وێنەی هونەرمەندەکانی تر لە کتێبێک هەر بەو ناوە بلاو دەبێتەوە و کاتێ نموونەی سەرەتایی پەرتووکی ئەفسانەم بینی هەستم بە شانازی کرد لەبەر ئەوەی ناو و وێنەکانم لە پاڵ ناو و وێنەکانی هەندێ گەورە وێنەگری جیهانی هاتبوو کە خۆم سەرسامم بە کارەکانیان

لەم پرۆژەیە دوو کۆمەلە وێنەی من هەلبژێردراوە کە هەندێکیان وێنەی پرۆژەی بە ناوی دین ە کە لە سالی ٢٠١٦ بلاوم کردبوو و هەندێ لە وێنەکانیش تایبەتن بە پرۆژەی برینە کراوەکان کە ئەمسال بلاوم کردبووە

ئەمرۆش ئاگادار کرام کە هەر بە ناوی پرۆژەی ئەفسانە پێشانگایەکی تایبەت دەکرێتەوە لە نۆی ئەم مانگە وە بۆ یەک مانگ و نیو پێشانگا بەردەوام دەبێت لە شاری لینانۆ سابیادۆرۆ لە باکووری ئەیتالیا


Using Format