Chromatic Photography Awards 2021

دوای لافاوەکەی هەولێر، منیش وەک هەموو هاولاتێیەکی تری ئەم نیشتیمانە تا ئەم ساتەش هەر دڵگڕانم بەوەی روویدا و هاوخەمی ئەو بنەمالانەم کە خۆشەویستێکیان لە دەست دا یا بە هۆی ئەم رووداوە زەرەرێکیان پێ گەیشت

 لە خوای گەورە داواکارم سەبووری دڵی ئەو بنەمالانە بدات و ئەم کۆستەیان بۆ سووک بکات


 ئەمرۆ بە فەرمی ئەنجامی خەلاتەکانی پلاتفۆرمی نێودەولەتی وێنەی کرۆماتیک (رەنگی) کە لە بەریتانیا بەرێوەدەچێت راگەیەندڕا

 من کە بە یەک وێنە لە بەشی پرۆفەیشنال و پۆرترەیت بەشداریم کردبوو، توانیم نیشانی شایستە و شکۆمەندی ئەم پلاتفۆرمە وەربگرم کە بە شانازیەکی گەورەی دەزانم

 پۆرترەیتی کاک سەلمان کە پێشمەرگەی قارەمان و سەربەرزی کوردستان و برینداری شەری دژ بە داعشە توانی ڕای دادوەرانی ئەم پلاتفۆرمە بۆ خۆی ڕابکێشێت و ئەم دەستکەوتە تۆمار بکات

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Head On Exhibition Extended

پێشانگای بڕینە کراوەکان درێژکراوەتەوە و تا نۆزدەی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت

سوپاسی هەموو ئەو کوردانە دەکەم کە لە سیدنی دەژین و سەردانی پێشانگاکەیان کردووە


هەندێ دیمەنی فستیڤالی ئەمساڵی هێد ئۆن کە وا لە ئوسترالیا بەرێوە دەچێت

بە شانازییەوە ئەمە دووەم جارە من لەم فستیڤالە بەشدار دەبم و ئازار و دەنگ و رەنگی کوردان نمایش دەکەم



Budapest International Foto Awards 2021

بە خۆشحالی و شانازییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە کە یەکێکم لە براوەکانی خولی سێیەمی پلاتفۆرمی خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی بوداپێست کە لە هەنگاریا بەرێوە دەچێت

بە کۆلەمە وێنەی بریندارەکانی سەربەرزی شەری داعش توانیومە براوەی پلەی دووەم و نیشانی زیوی ببم لە بەشی ئێدیتۆریال و شەر 

ئەم کۆمەلە وێنەیە باس لە قارەمانیەتی و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە پێناو شکست هێنان بە ئەفسانەی ناشرینی داعش

وێنەی کاک سەلمان کە قارەمانێکی بێ وێنەی کوردستانە وەک وێنەی سەرەکی ئەم کۆمەلە وێنەیە دەستنیشان کراوە

ئەمە یەکەم جارە لەم ولاتە و لەم پلاتفۆرمە خەلات وەربگرم و زۆر خۆشحالم دەتوانم بەم دەستکەوتە هۆکارێک بم بۆ بەرجەستە کردنی قارەمانیەتی و ئازارەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەم ولاتە

 بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format