Washington Post

ڵە سەرەتای ئەم مانگە و دوای پەیوەندی کردنی ئێدیتۆری رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست دەستم کرد بە کار کردن لەسەر گەرانەوەی ئەو بنەماڵانە عێراقیانەی داعش کە لە کەمپی ئەلهۆل دانیشتوونە و نیازی گەرانەوەیان هەیە بۆ عێراق

بۆ وێنەگرتنی ئەم بابەتە سەردانی شارەکانی موسێل و گەیارەم کرد و بەشدار بووم لە سیمێنارێکی تایبەت لەسەر چۆنیەتی گەرانەوەیان کە لە هۆتێلی دیدەمان لە شاری هەولێر بەرێوەچوو

دوای ناردنی وێنەکان ئێدیتۆری واشینگتۆن پۆست زۆری حەز لێبوو و دەستخۆشی لێکردم و هەر زوو کارەکان بڵاوکرایەوە لە رۆژنامەکە و دواتر بینیم واشینگتۆن پۆسی لە رێگەی ئەژانسی گێتی وێنەکانی داناوە بۆ فرۆشتن و دوای ئەوە وێنەکانم لە رۆژنامە و مالپەری زیاتر بڵاو بووە




Travel Tales II

پرۆژە تازەکەم کە باسی ئاکامەکانی کۆچ دەکات و لێکۆلینەوەیەکی مەیدانی بینراوە لەسەر ئەنجامەکانی شەڕی چاڵدران و پەرتەوازە کردنی کوردان بۆ ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئێران لە لایەن پڵاتفۆرمی چیرۆکەکانی گەشت کە لە ئیتالیا بەرێوەدەچێت هەلبژێردڕاوە بۆ پەرتووکی ئەمساڵیان و کارەکەی من و چواردە کەسی تر کتێبەکە پێک دێنن کە بۆ بەرهەمی هەرکەسمان بەڵایەنی کەم دە ڵاپەرە تەرخان دەکرێت

لە بیست و شەشی مانگی هەشتی ئەمساڵ پەرتووک و چیرۆکە هەلبژێردڕاوەکان لە فستیڤاڵی وێنەی ژیانی هاوێنەی شاری کۆلێرنۆی پارێزگای پارمای ئیتالیا پیشان دەدرێت و لە سەرەتای مانگی دە بە فەرمی پەرتووکەکە لە کاتی بەرێوەبردنی جەژنی خەڵات کردنی براوەکانی ئەمساڵ و خولی دووەمی چیرۆکەکانی گەشت دەناسێندڕێت

 ئەم جەژنە لە گەلەری وێنەی هۆتێلی ئۆتۆ روومز لە رۆمای پایتەخت بەرێوەدەچێت


Travel Tales Award 2022

ئەمساڵ بۆ جاری دووەم بەشداریم کردووە لە فستیڤاڵی چیرۆکەکانی گەشت کە پلاتفۆرمێکی وێنەییە و لە وڵاتی ئێتالیا بەرێوەدەچێت و تایبەتە بەو بەرهەمە وێنەییانەی چیرۆکێکی بە نڕخی کۆمەلایەتی بەڵگە و تۆمار دەکات

پار و دوای سەرکەوتنی پرۆژەی برینە کراوەکانم لەم پلاتفۆرمە کە بۆ یەکەمجار بوو رێکدەخڕا دەرگای ئەم فستیڤالە بەرۆم کرایەوە و بۆ ئەمساڵ یەکێک بووم لەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان  بەشێک لە پرۆژە تازەکەمم بۆیان نارد کە باسی ئاکامەکانی کۆچ دەکات و من لەو کارەم لێکۆلینەوەیەکی مەیدانی بینراوم کردووە لەسەر ئەنجامەکانی شەڕی چاڵدران و پەرتەوازە کردنی کوردان بۆ ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئێران

بە شانازییەوە کارەکەم هەلبژێردڕاوە وەک یەکێک لە پرۆژەکانی ئەمساڵیان و گەیشتووتە قۆناغی کۆتایی.


Using Format