Langsat Park, Jakarta
September 10, 2022دوای هەلبژاردنی پرۆژەی چالدێران بۆ فستیڤاڵی وێنەی نێودەولەتی جاکارتا لە ولاتی ئەندۆنیزیا، لە دوێنێوە ئەم فستیڤاڵە کارەکانی دەستپێکردووە و وەک بەشێک لە کارەکانی فستیڤاڵ پێشانگای وێنەکانی من لە پارکی تامان لانگ سێت لە باشووری شاری جاکارتا کەوتووتە بەر چاوی تامەزروانی وێنەی ئەم شارە و بەم شێوەیە سوپاسی بەرێوەبەرانی فستیڤاڵی وێنەی جاکارتا دەکەم
خۆشحالم لەم رێگەیەوە چیرۆک و بەسەرهاتی نەتەوەی خۆم بەو بەشەی دنیا دەگەیێنم