Bedrooms of the Fallen

ئەمڕۆ، کتبێکی ناوازەم لە رێگەی پۆستەوە بەدەست گەیشت، ژمارەیەکی واژووکراوی پەرتووکی وێنەیی بەناوی: “ژووری نووستنی کەوتووەکان” بەرهەمی ئەشلی گیلبێرتسۆنی هاورێم و وێنەگری بەتوانای ئەژانسی سێڤن. ئەم پەوتووکە وێنەییە، ژووری نووستنی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی وێنا کردووە و لەخۆی گرتووە کە لە شەڕەکانی عێراق و ئەفغانستاندا بوونەتە قوربانی و لە پێناو بیروباوەری نەتەوەییان کۆتایی بە ژیانیان هاتووە. 

هەر وێنەیەک چیرۆکێکی بەهێز دەگێڕێتەوە و ڕێز لە یادەوەرییەکانی ئەم تاکە ئازایانە و بنەماڵەکانیان دەگرێت. لەناخەوە کەوتمە ژێر کاریگەری ئەم دیارییە بە نڕخە و بیرۆکەی هۆشمەندانەی پشت چیرۆکەکەی، بیرخستنەوەیەکی قووڵ و ئاوڕدانێکی بەرپڕسانەیە بەرانبەر ئەو کەسانەی خۆیان کردووە قوربانی گەڵ و نیشتیمان و خاکی خۆیان و هەتا هەتایە نەبوونیان کاریگەریی بەردەوام دەخاتە سەر بنەماڵە و ئازیزانیان.

سوپاسی ئەشلی دەکەم بۆ ئەم دیارییە کاریگەر و جوانە.

کارەکانت نەک تەنها یادەوەرییەکان دەپارێزن بەڵکو واتای مرۆڤایەتی دەبەخشێتە تێچووی شەڕیش، بە شێوەیەک کە تەنیا وشەکان ناتوانن بیگەیەنن.


The Sixth Issue of Documentary Photography Magazine

لەم رۆژانەدا ژمارەی شەشەمی گۆڤاری وێنەی بڵگەیی کە گۆڤارێکی فارسی زمانە و لە تاران دەردەچێت، بڵاو بووە و کەوتە بەرچاوی تامەزرۆانی بواری وێنەگرتن، لەم ژمارەیەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەتم کردووە لەگەڵ جان مۆر وينەگری رۆژنامەوانی ناسراوی ئەمریکی و بە تێر و تەسەڵی باسی وێنەی رۆژنامەوانی و ئەزموونی ئەومان کردووە، ئەم دیمانەیە سی و دوو ڵاپەڕەی بۆ تەرخان کراوە و وێنەی سەربەرگی گۆڤاڕەکەش کاری خۆمە. 

خۆزگە لەناو کوردان گۆڤارێکی لەم چەشنە هەبوایە کە کەسانی وەک من بۆ بڵاو کردنی بەرهەمەکانیان و بەرزکردنی ئاستی ئەم هونەرە لە کوردستان سوودیان لێ وەرگرتبا.



Digital Media Of Kurdistan TV

ڵەم رۆژانە بەشی دیجیتال میدیای سەتەلایتی کوردستان تیڤی بە گرنگی دان بە بابەتی فۆتۆگرفی لە کوردستان لە رێگەی ناساندنی وێنەگرە بە ئەزموونەکان کارێکی بەپێزیان دەست پێکردووە کە جێگەی سوپاس و پێزانینە

ئەمەی لە خوارەوە دەبینن کورتە ڤیدیویەکە کە لە رێگەی نیشان دانی چەند دانە لە وێنەکانم، هەلدەستێ بە ناساندنی من وەک وێنەگرێکی کورد

سوپاسیان دەکەم و هیوادارم نموونەیان زۆر بێت.

Using Format