Jakarta International Photo Festival

تیمی کیورەیتۆری فستیڤاڵی وێنەی نێودەولەتی جاکارتا لە ولاتی ئەندۆنیزیا بیست و یەک بەرهەمی فۆتۆگرافی و مالتیمیدیایان لە هەڤدە وڵات هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەیاندا لە نێوان 9-25ی ئەیلوولی 2022 نمایش بکرێن

 بۆ ئەم ڤستیڤاڵە ئەمساڵ سەد و نەوەد بەرهەم لە چل وڵاتەوە بەشدارییان کردبوو

بە شانازییەوە پرۆژەی وێنەیی تازەکەم بە ناوی چالدێران کە لەسەر کوردانی کرمانجی خۆراسان بوو یەکێکە لەم بەرهەمانە بۆ فستیڤاڵی ئەمساڵ هەلبژێردراوە.


Head On Interactional Magazine

بەشێک لە وێنەکانی پرۆژە تازەکەم لەگەڵ بابەتێک لە نووسینی خۆم بە ناوی: گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت، ئەمرۆ لە گۆڤاری دیجیتاڵی دەزگای هێدئۆن لە ئۆستورالیا بڵاو بووتەوە و دەتوانن لەم لینکە وێنەکان ببینن و بابەتەکە بخوێنن


Travel Tales Book II

پەرتووکی ئەمساڵی پڵاتفۆرمی چیرۆکەکانی گەشت کە لە ئیتالیا بەرێوەدەچێت ئامادە کراوە و کارەکەی من و چواردە کەسی تر کتێبەکە پێک دێنن کە بۆ بەرهەمی هەرکەسمان بەڵایەنی کەم دە ڵاپەرە تەرخان کراوە

پێش نمایشی پەرتووک بۆ یەکەم جار لە ٢٦ مانگی هەشتی ئەمساڵ دەبێت و چیرۆکە هەلبژێردڕاوەکان لە فستیڤاڵی وێنەی ژیانی هاوێنەی شاری کۆلێرنۆی پارێزگای پارمای ئیتالیا پیشان دەدرێت و لە سەرەتای مانگی دە بە فەرمی پەرتووکەکە لە کاتی بەرێوەبردنی جەژنی خەڵات کردنی براوەکانی ئەمساڵ و خولی دووەمی چیرۆکەکانی گەشت دەناسێندڕێت

ئەم جەژنە لە گەلەری وێنەی هۆتێلی ئۆتۆ روومز لە رۆمای پایتەخت بەرێوەدەچێت

Using Format