Imago Lisboa Festival

بەو پەڕی شانازییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە براوەکانی ئەمسالی فستیڤالی وێنەی لیسبۆن لە ولاتی پورتوگال

بە گشتی شەش براوەی هەیە ئەم فستیڤالە و بە خۆشحالییەوە پرۆژەکەم یەکێکە لەو شەش بەرهەمەی وەرگیراوە و جگە لە خەلاتەکەمان، دەبینە خاوەن پێشانگای خۆمان لە لیسبۆن و هەروەها کارەکانمان لە گۆڤارێکی تایبەت بلاو دەبێتەوە

گۆڤارەکە لە مانگی گولان  ٢٠٢١ بلاو دەبێتە و فستیڤال و پێشانگایەکە لە مانگی تشرینی یەکەم دەبێت


LoosenArt Gallery

بەو پەڕی شانازییەوە بەشدارم لە پێشانگایەکی هونەری نێودەولەتی کە لەلایەن گەلەری ”لۆزن ئارت” لە ولاتی ئیتالیا بەرێوە دەچێت

بە وێنەیەکی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشدارم لەم پێشانگایە کە هەموو جۆرێ هونەرێکی هاوچەرخی تیا پیشان دەدرێت

پێشانگایەکە لە بەرواری ٥ تاکو ١٣ تەموز ٢٠٢١ لە شاری رۆما بەرێوەدەچێت




Free Speech Art Gallery

The virtual corona exhibition, by Free Speech Art Gallery, based in London, has chosen to include Younes Mohammad’s memorable photo (of a family resting on the roof of their house) in the works they display from artists of different fields.


بەخۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە بەشدارم لە “پێشانگای کەرەنتین” لەگەڵ کۆمەلێک هونەرمەندی نێودەولەتی کە لە لایەن “گەلەری هونەری ئازادی بیر و ڕا” Free-thinking Art Gallery لە شاری لەندەن بەرێوەدەچێت

بە هۆی بارودۆخی ئێستا، پێشانگاکە بە شێوەی ئۆن لاین بەردەستە و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە سەردان بکەن و کارە هۆنەرییەکان ببینن

ئەم پێشانگایە لە ئەمرۆ دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و من بە یەکێک لە وێنەکانم کە لە کاتی کەرەنتین لە هەولێر گرتوومە بەشداریم کردووە

گەلەری هونەری ئازادی بیر و ڕا کە لە ناحیەی فیتزرۆڤیای سەنتەری شاری لەندەنە دامەزراوەیەکی هونەری و میدیای و بلاوکردنەوەیە کە لە پێناوە بیری سەربەخۆ چالاکی دەکات

Using Format