The Ink People

سەنتەری هونەری خەلکی جەوهەری کە بارەگایەکەی لە کالیفۆرنیایە بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی رۆژی ژن پێشانگایەکی هونەری ئۆنلاینی رێکخستووە بە ناوی ژنانی دەستپێشخەر و کاریگەر و ئێلهام بەخش و داوای لە هونەرمەندانی بوارە جیاوازەکان لە هەموو جیهان کردووە کە بەشدار ببن

وەک بەشداربوویەکی ئەم پێشانگایە سێ لە وێنەکانی خۆم ناردبوو بۆ ئەم بۆنە و هەر سێیکیان وەرگیراون، لەم وێنانە باسی پالەوانیەتی و نموونەیی ژنی کورد دەکەم کە لە پاڵ هاوسەرە بریندارەکانیان کە لە شەری داعش برینداربوونە، مەردانە ئاستەنگەکانی ژیانیان تێکشکاندووە و سەربەرزانە دەژین و نموویەکی بەرجەستەی مرۆڤایەتی وێنا دەکەن.

ئەم پێشانگایە لە پێنجی ئەم مانگە ٣\٢٠٢١ دەستی پێکردووە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت


COCA PROJECT 2021

بە خۆشحالییەوە ڕادەگەیێنم کە پرۆژە هونەرییەکەم کە لەسەر پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعشە و هێشتا کاری لەسەر دەکەم، لە لایەن سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخی ئیتالیا هەلبژێردڕاوە، وەک یەکێک لە پرۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١ یان

ئەم پرۆژەیەی سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخ کە ناسراوە بە  کۆکا پرۆجێکت بریتیە لە بەرهەم هێنانی کاری هونەری و پێشانگا لە ئیتالیا و دەرفەتی ناساندن بە مالی کۆکەرەوەکانی کاری هونەری


Boomer Magazine

ژمارەی یەکەمی گۆڤاری بۆمێر کە تایبەت کراوە بە ” هونەرمەندانی نوێ ” کەوتە بەر دیدی بینەران و تامەزروانی هونەر

ئەم گۆڤارە لە لایەن گالەری بۆمێر لە لەندەن چاپ و بلاو بووتەوە و دەیەوێت پردێک بێت بۆ دیالۆگ لەناو بەینی هونەرمەند و بینەرانی کاری هونەری، بۆ ئەم ژمارەیە نزیکەی دوو سەد هونەرمەندی نوێ لە هەموو جیهان کە کاری هونەری هاوچەرخ دەکەن هەلبژێردڕاوە و ناساندراوە و نموونەی کارەکانیان دانڕاوە کە خۆشبەختانە منیش یەکێکم لەو کەسانەی کە دەست نیشان کراوم

گۆڤارەکە لەناو گالەری بۆمێر لە لەندەن دەست دەکەوێت و بە شێوەی ئۆنلاینیش دەتوانن لە گوگل بووک و ئەپل ئایتونز بووک و چەند شوێنێکی تر داوا بکەن و بیکرن و بیبینن

Using Format