Interview with Ninu Nina
September 3, 2021لە تازەترین چاوپێکەوتنم لەگەل پلاتفۆرمی نینۆ نینا باس لە هەندێ لە بیر و ڕایەکانم وژیانی هونەری و چالاکییەکانم دەکەم
دەتوانن لەم لینکە خوێنەری بن.
لە تازەترین چاوپێکەوتنم لەگەل پلاتفۆرمی نینۆ نینا باس لە هەندێ لە بیر و ڕایەکانم وژیانی هونەری و چالاکییەکانم دەکەم
دەتوانن لەم لینکە خوێنەری بن.
لە دوێنێوە پێشانگای وێنە براوەکانی ئەمساڵی خەلاتی نێودەولەتی مۆسکۆ لەو شارە دەستی پێکردووە و بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
زۆر خۆشحالم وەک یەکێک لە براوەکانی ئەمساڵی ئەم پێشبرکێیە بەشدارم لەم پێشانگایە و نوێنەرایەتی گەل و نیشتیمانم دەکەم
هیوادارم ئەم دەرفەتە بتوانێ پەیامی وێنەکانم بەلایەنی کەم بە چەند کەسێک بگەیێنێت
سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
ئەمە ناونیشانی شوێنی پێشانگایەکەیە:
PhotoPro photo center in Moscow
Address // Moscow, Bumazhny Passage 14 building 2.
Opening event // August 30th 19-21h
Exhibition days: 30.08-01.09.
بە خۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە وێنەکانم هەلبژێردراوە بۆ فستیڤالی وێنەی کانێسی لیتوانیا
وێنەکانم لە بەشی فەرمی فستیڤالی ئەمسالی نمایش دەکرێت
لە راستیدا من لەبەشی پێشبرکێ بەشداریم کردبوو نە بەشی فستیڤالیان بەلام بە پێشنیاری ئەوان و رەزامەندی من کارەکان لە پێشانگایەکی تایبەتی فستیڤال نمایش دەکرێت
کانێس دووەم شاری گەورەی لیتوانیایە و ئەم فستیڤالە درێژخایەن ترین چالاکی وێنەی لە ناوچەی بالتیکی ئەورۆپایە و یەکەم خولی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستپێکراوە و تا ئێستا بەردەوامە
چالاکییەکانی فستیڤالی ئەمساڵ لە دووی سپتەمبری ئەمسال لە کانێس دەستپێدەکات
وێنەکانم لە رۆژی دووی سپتەمبەر دەکەوێتە بەرچاوی بینەران و تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر پێشانگاکەم بەردەوام دەبێت
پێشانگای من لەسالۆنی مۆزەخانەی مۆزیکی فۆلکلوری شاری کانێس بەرێوەدەچێت
من پێشتریش لە لیتوانیا و لە ڤیلنۆسی پایتەخت پێشانگام هەبووە و ئەمە بە دووەم چالاکی من لەم ولاتە هەژمار دەکرێت
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک