سێیەمین فێستیڤاڵی فۆتۆی ڕۆژی نیشتمانی سنە
سێهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی فۆتۆی ڕۆژی سنە لە چوارچێوەی کەمپێکدا بەڕێوە دەچێت و فۆتۆگرافەرانی بەشداربوو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ میوانی فێستیڤاڵەکە دەبن.
بە شانازییەوە من وەک یەکێک لە دادوەرانی ئەم فستیڤاڵە دەستنیشان کراوم و لە ماوەی فستیواڵ لە شاری سنە ئامادە دەبم.
ئەم فستیڤاڵە لە سەرەتای مانگی پێنج لە شاری سنە دەست بە کارەکانی دەکات و ئەمە سێیەمین ساڵە کە ئەم فستیڤاڵە لەو شارە جوانە بەرێوەدەچێت.
Sanandaj
Sanandajphotography
SanandajPhotographyfestival
Festival
3rdSanandajfestival
IranSanandaj
Sanandajkurdistan
Jury
Festivaljury
photographyjury
هەموو ئەو دۆست و هاورێیانم کە لە ئەبوزەبی و ناوچەکانی نزیک لەو شارە دەژین یا هەموو ئەو کەسانەی لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لەوێ دەبن بانگهێشتتان دەکەم بۆ ئامادە بوون و چێژ وەرگرتن لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی زەنجیرە پەرتووکی وێنەیی خەلیج.
پرۆژەی زەنجیرە پەرتووکی خەلیج بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە جەخت لەسەر جوانی و کولتوور و ژیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات لە رێگەی پەرتووکی وێنە و ئێستا و دوای تەواو بوونی داڕشتن و دیزاین و چاپی یەکەم ئێدیشنی ئەم زەنجیرە پەرتووکی وێنەیی و سەرنجڕاکێشە، لە ٢٤ ئەم مانگە لە ئەبوزەبی ئاهەنگ دەگێرین و بە فەرمی پەردەلادەدرێت لەم زەنجیرە پەرتووکە کە بە شانازییەوە کارەکانی من بەشێکن گرنگن لە پەرتووکی تایبەت بە عێراق و کوردستان.
Thegulfsereis
Levantineseries
Coffeetablebooks
Photobooks
Abudhabi
Salmotini
Iraqphotobook
Kurdistanphotobook
UAE
Iraqphoto
Kurdistanphoto
ئێوارەی بیستی ئەم مانگە و بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پێشانگای وێنەی نەورۆز لە گەلەری کەلتووری سێزای کەڕەکۆچی شاری ئامەد (دیاربەکر) دەستی پێکرد و بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە پێشوازی لە نەورۆز کرا و ئەم بۆنەی نیشتیمانییە بەرز نڕخێندڕا.
وێنەکانی ئەم پێشانگایە هەر چوار پارچەی کوردستان لە خۆ دەگرێت و منیش بە شانازییەوە یەکێکم لەو وێنەگرانەی بە وێنەکانی خۆم رێورەسمی بەرز نڕخاندنی نەورۆز لە باشوورم خستە بەر چاوی بینەری پێشانگاکە.
شارەوانی شاری ئامێد بە هاوکاری وێنەگرانی ئەم شارە جوانە هەستاوە بە سازکردن و کردنەوەی ئەم پێشانگایە و دەستخۆشییان لێ دەکەم، شایانی ئاماژە پێکردنەیە کە ئەم پێشانگایە بۆ یەکەم جار دوای حەوت ساڵ دەکرێت و بۆیەش بایەخێکی زۆری نەتەوەی هەیە.
من یەکەم جار لە پێشانگایەکی لەو جۆرە لە وڵاتی تورکیا و شاری ئامەد بەشداری بکەم.
Turkey
Diyarbakir
Exhibition
Newroz
Nawroz
photoexhibition
Nawrozexhibitin
SezaiKarakocGallery
SezaiKarakoc