The Gulf Series

هەموو ئەو دۆست و هاورێیانم کە لە ئەبوزەبی و ناوچەکانی نزیک لەو شارە دەژین یا هەموو ئەو کەسانەی لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لەوێ دەبن بانگهێشتتان دەکەم بۆ ئامادە بوون و چێژ وەرگرتن لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی زەنجیرە پەرتووکی وێنەیی خەلیج. 

پرۆژەی زەنجیرە پەرتووکی خەلیج بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە جەخت لەسەر جوانی و کولتوور و ژیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات لە رێگەی پەرتووکی وێنە و ئێستا و دوای تەواو بوونی داڕشتن و دیزاین و چاپی یەکەم ئێدیشنی ئەم زەنجیرە پەرتووکی وێنەیی و سەرنجڕاکێشە، لە ٢٤ ئەم مانگە لە ئەبوزەبی ئاهەنگ دەگێرین و بە فەرمی پەردەلادەدرێت لەم زەنجیرە پەرتووکە کە بە شانازییەوە کارەکانی من بەشێکن گرنگن لە پەرتووکی تایبەت بە عێراق و کوردستان.


Using Format