Head On Exhibition Extended

پێشانگای بڕینە کراوەکان درێژکراوەتەوە و تا نۆزدەی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت

سوپاسی هەموو ئەو کوردانە دەکەم کە لە سیدنی دەژین و سەردانی پێشانگاکەیان کردووە


هەندێ دیمەنی فستیڤالی ئەمساڵی هێد ئۆن کە وا لە ئوسترالیا بەرێوە دەچێت

بە شانازییەوە ئەمە دووەم جارە من لەم فستیڤالە بەشدار دەبم و ئازار و دەنگ و رەنگی کوردان نمایش دەکەم



Budapest International Foto Awards 2021

بە خۆشحالی و شانازییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە کە یەکێکم لە براوەکانی خولی سێیەمی پلاتفۆرمی خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی بوداپێست کە لە هەنگاریا بەرێوە دەچێت

بە کۆلەمە وێنەی بریندارەکانی سەربەرزی شەری داعش توانیومە براوەی پلەی دووەم و نیشانی زیوی ببم لە بەشی ئێدیتۆریال و شەر 

ئەم کۆمەلە وێنەیە باس لە قارەمانیەتی و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە پێناو شکست هێنان بە ئەفسانەی ناشرینی داعش

وێنەی کاک سەلمان کە قارەمانێکی بێ وێنەی کوردستانە وەک وێنەی سەرەکی ئەم کۆمەلە وێنەیە دەستنیشان کراوە

ئەمە یەکەم جارە لەم ولاتە و لەم پلاتفۆرمە خەلات وەربگرم و زۆر خۆشحالم دەتوانم بەم دەستکەوتە هۆکارێک بم بۆ بەرجەستە کردنی قارەمانیەتی و ئازارەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەم ولاتە

 بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Trieste Photo Days 2021

کارەکانی ئەمسالی فستیڤالی رۆژانی وێنەی تێریێستۆی ئیتالیا، دوێنێ و دوای دوو مانگ چالاکی تەواو بوو

 من بە چەند کار و پرۆژەی جیاوازم بەشدار بووم لەم چالاکیانە

پەرتووکی پرۆژەی ئەفسانە کە شانازییەکی مێژوویە بۆ من

پێشانگای هونەری هاوبەشی پرۆژەی ئەفسانە

پێشانگای هاوبەشی ئۆربانی ٢٠٢١



سەبارەت بە پەرتووکی ئەفسانە دەبێ ئاماژە بەو چەندە بکەم کە کاتێ نموونەی سەرەتایی ئەم پەرتووکەم بینی هەستم بە شانازی کرد لەبەر ئەوەی ناو و وێنەکانم لە پاڵ ناو و وێنەکانی هەندێ گەورە وێنەگری جیهانی هاتبوو کە خۆم سەرسامم بە کارەکانیان

لەم فستیڤالە من بە دوو کۆمەلە وێنەی جیاوازم بەشدار ببووم کە هەندێکیان وێنەی پرۆژەی بە ناوی دین ە کە لە سالی ٢٠١٦ بلاوم کردبوو و هەندێ لە وێنەکانیش تایبەتن بە پرۆژەی برینە کراوەکان کە ئەمسال بلاوم کردبووە و هەروەها چەند کارێکی ناوازە و تاک کە تایبەتن بە وێنەی شار و شەقام

ئەم فستیڤالە لە شاری لینانۆ سابیادۆرۆ لە باکووری ئەیتالیا سالانە بەرێوەدەچێت

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format