Travel Tales Award

یەکێکم لەو پەنجا کەسەی وێنەکانی بۆ خەلاتی چیرۆکەکانی سەفەر هەلبژێرداوە ە گەیشتووتە  فاینال، بە راستی نازانم کە دەگەمە بەشی کۆتایی یا نە بەلام هەر ئەوەندەی وێنەکانم  تا ئەم ئاستە هەلبژێردراوە هەستێکی خۆشە و بەهێزی چیرۆکەکەم دەگەینێ

من لە رێگەی سەفەرەکانم بۆ شارە جیاوازەکانی کوردستان چیرۆکی بنەمالەکانی برینداری شەری داعشم گێراوەتە و جۆرێک داهێنانە بۆ من پەیوەست کردنی سەفەر و برینی بنەمالە سەربەرزەکانی پێشمەرگە

هیوادارم ئەم کارە ئامانجی خۆی کە گەیاندنی دەنگی پێشمەرگەی کوردستانە بە جیهان بپێکێ

خەلاتی چیرۆکەکانی سەفەر، خەلاتێکی ئێتالیە و گەیشتن بە م قۆناغە سەربەرزییە بۆ وێنەگرانی کوردستان


Boynes Emerging Artist Award Finalists

بە خوشحالییەوە ئاگادار کراوم کە یەکێکم لە فینالیستەکانی ئەمساڵی خەلاتی بۆنز بۆ هونەرمەندە تازە دەڕەوشاوکان

وەک ڕاگەیاندڕاوە زیاتر لە نۆ سەد هونەرمەند کارەکانیان بۆ ئەم خەلاتە ناردبوو کە سی و یەک نەفەر هەلبژێردڕاون بۆ قۆناغی کۆتایی

نازانم دەگەمە قۆناغی کۆتایی یا نە بەلام هەر بەوەندەش رازیم کە لەناو ئەو هەموو بەشدار بووە کارەکەی منیش هەلبژێرداوە

کارە هونەرییەکەی من وێنەی کاک براهیمە کە پێشمەرگەی برینداری شەری داعشە 

ئەمە بۆ چوارەمین ساڵە کە بەردەوام ئەم خەلاتە پێشکەش دەکرێت لە لایەن ئەم پلاتفۆرمە هونەرییە لە ولاتی ئۆسترالیا

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک


Game Birds

وەک ئەزموونێکی تازە لە رێگەی وێنەکانم و وەک وێنەگرێکی شەڕ بەشدارم لە فیلمێکی جیهانی بە ناوی یاری باڵندەکان

ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هاورێی دەرهێنەرم مەجیدی پەناهی و نووسینی ئەو و پاتریک گراهامی هاورێمە

من هێشتا فیلمەکەم نەبینیوە و تەنانەت هێشتا بلاو نەکراوە بەلام دلنیام کە بەرهمێکی ناوازە و درامێکی باش دەرچووە لەبەر ئەوەی دەزانم زیاتر لە دوو سال خەریکی نووسینی سێناریۆی ئەم فیلمە بوونە

من پێشتریش بەشداریم کردووە لە فیلمی تر وەک پرۆدوسەر بەلام وەک وێنەگری شەر ئەمە یەکەم جارە بەشدار دەبم

ئەم فیلمە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە ناوی یۆنی فیلد فیلد مێدیا سپانسۆری دەکات و بە زمانی تورکی و لە تورکیا تۆمار کراوە


Using Format