بەو پەڕی شانازییەوە بەشدارم لە پێشانگایەکی هونەری نێودەولەتی کە لەلایەن گەلەری ”لۆزن ئارت” لە ولاتی ئیتالیا بەرێوە دەچێت
بە وێنەیەکی پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش بەشدارم لەم پێشانگایە کە هەموو جۆرێ هونەرێکی هاوچەرخی تیا پیشان دەدرێت
پێشانگایەکە لە بەرواری ٥ تاکو ١٣ تەموز ٢٠٢١ لە شاری رۆما بەرێوەدەچێت
Loosenart
Gallery
Italy
Exhibition
Openwounds
Roma
The virtual corona exhibition, by Free Speech Art Gallery, based in London, has chosen to include Younes Mohammad’s memorable photo (of a family resting on the roof of their house) in the works they display from artists of different fields.
بەخۆشحالییەوە ئاگادار کراوم کە بەشدارم لە “پێشانگای کەرەنتین” لەگەڵ کۆمەلێک هونەرمەندی نێودەولەتی کە لە لایەن “گەلەری هونەری ئازادی بیر و ڕا” Free-thinking Art Gallery لە شاری لەندەن بەرێوەدەچێت
بە هۆی بارودۆخی ئێستا، پێشانگاکە بە شێوەی ئۆن لاین بەردەستە و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە سەردان بکەن و کارە هۆنەرییەکان ببینن
ئەم پێشانگایە لە ئەمرۆ دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و من بە یەکێک لە وێنەکانم کە لە کاتی کەرەنتین لە هەولێر گرتوومە بەشداریم کردووە
گەلەری هونەری ئازادی بیر و ڕا کە لە ناحیەی فیتزرۆڤیای سەنتەری شاری لەندەنە دامەزراوەیەکی هونەری و میدیای و بلاوکردنەوەیە کە لە پێناوە بیری سەربەخۆ چالاکی دەکات
Coronavirus
Gallery
London
Virtual
Exhibition
Free-thinkingArtGallery
Praxis Gallery and Photographic Arts Center, based in Minneapolis, the very place dedicated to displaying portraits, have chosen to enact Younes Mohammad’s splendid portrait.
بە خۆشحالیەوە لە لایەن “گەلەری وێنە و سەنتەری هۆنەری پراکسیس” ئاگادار کڕامەوە کە وێنەیەکم بۆ بەشداری لە پێشانگای نێودەولەتی پۆرترەیت هەلبژێردراوە
بارەگای گەلەری پراکیسیس لە شاری مینیاپۆلیس پایتەختی ویلایەتی مینەسۆتەی وڵاتی ئەمریکایە
ئەم پێشانگا نێودەولەتیە تایبەت دەبێت بە پۆرترەیت و لە بەرواڕی ٢٠ی ئازار 2021 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت
من بە پۆرترەیتی یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعش (کاک هاوار) بە شانازییەوە لەم گەلەرییە بەشدارم
Praxis
Gallery
portrait
Minneapolis
America
Artcenter