Tbilisi Photo Festival 2021 - Video
October 1, 2021وێنەکانم کە لە فستیفالی وێنەی تەبلیس وەرگیرابوو لە ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی و وەک سلاید شۆیەکی جوان لە لایەن فستیڤال بلاو کراوە و دەتوانی بینەری بن.
وێنەکانم کە لە فستیفالی وێنەی تەبلیس وەرگیرابوو لە ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی و وەک سلاید شۆیەکی جوان لە لایەن فستیڤال بلاو کراوە و دەتوانی بینەری بن.
دوام ئەوەی لە مانگی شەشی ئەمسال وەک یەکێک لە براوەکانی رێکخراو و پلاتفۆرمی ئال ئەوت هەلبژێردرام، لە سەرەتا وێنەکەم لە تایم سکوێری نیویۆرک لەسەر بیلبۆردی ام تی ڤی بە درێژایی رۆژ نمایش کرا کە مایەی شانازی بوو و دواتر وەک پێشانگایەکی جیهانی گەرۆک دەست کرا بە نمایش کردنی کارە سەرکەوتووەکان و لەسەرەتا و لە مانگی هەشت لەگەل وێنەکانی تری هەلبژێردراو لە رۆژی جیهانی شانازی لە پێشانگایەکی هاوبەش لە کۆپێنهاگنی پایتەختی دانیمارک نمایش کرا و لەم مانگەش واتە مانگی نۆ وێنەکانمان گەیشتە بەریتانیا ولە رۆژی ١٦ مانگ لە شاری لیڤەرپوول لە نهۆمی سێیەمی فرۆشگای لاش کە گەورەترین لاشی جیهانی و کەوتووتە شەقامی کەنیسە، دەست کرا بە نمایش کردن و تا کۆتایی مانگ واتە بۆ دوو هەفتە پێشانگا بەردەوام دەبێت
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
بە خۆشحالییەوە ئاگادارتان دەکەم کە وێنەکانم وەرگیراوە لە فستیڤالی وێنەی هێندوستان - حەیدەرئاباد و یەکێکم لەو کەسانەی کارەکانی لە بەشی پێشانگای چاپ کراوی ئەمسالی فستیڤال دەخرێتە بەر چاوی تامەزرۆیانی وێنە وهونەر
وێنەکان لە کاتی بەرێوەچوونی فستیڤال لە بەرواری ١٩-١١ تاکو ١٩-١٢ لەناو پارکە جوانەکەی شاری حەیدەرئاباد دەکەوێتە بەرچاوی بینەران
بە سەربەرزییەوە ئەمە دووەم بەشداری منە لەم فستیڤالە و پێشتر و لە سالی ٢٠١٦ دیسان هەمان دەرفەتم بۆ رەخسابوو
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک