Newroz Exhibition
March 24, 2025ئێوارەی بیستی ئەم مانگە و بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پێشانگای وێنەی نەورۆز لە گەلەری کەلتووری سێزای کەڕەکۆچی شاری ئامەد (دیاربەکر) دەستی پێکرد و بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە پێشوازی لە نەورۆز کرا و ئەم بۆنەی نیشتیمانییە بەرز نڕخێندڕا.
وێنەکانی ئەم پێشانگایە هەر چوار پارچەی کوردستان لە خۆ دەگرێت و منیش بە شانازییەوە یەکێکم لەو وێنەگرانەی بە وێنەکانی خۆم رێورەسمی بەرز نڕخاندنی نەورۆز لە باشوورم خستە بەر چاوی بینەری پێشانگاکە.
شارەوانی شاری ئامێد بە هاوکاری وێنەگرانی ئەم شارە جوانە هەستاوە بە سازکردن و کردنەوەی ئەم پێشانگایە و دەستخۆشییان لێ دەکەم، شایانی ئاماژە پێکردنەیە کە ئەم پێشانگایە بۆ یەکەم جار دوای حەوت ساڵ دەکرێت و بۆیەش بایەخێکی زۆری نەتەوەی هەیە.
من یەکەم جار لە پێشانگایەکی لەو جۆرە لە وڵاتی تورکیا و شاری ئامەد بەشداری بکەم.