The Sixth Issue of Documentary Photography Magazine
July 21, 2024لەم رۆژانەدا ژمارەی شەشەمی گۆڤاری وێنەی بڵگەیی کە گۆڤارێکی فارسی زمانە و لە تاران دەردەچێت، بڵاو بووە و کەوتە بەرچاوی تامەزرۆانی بواری وێنەگرتن، لەم ژمارەیەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەتم کردووە لەگەڵ جان مۆر وينەگری رۆژنامەوانی ناسراوی ئەمریکی و بە تێر و تەسەڵی باسی وێنەی رۆژنامەوانی و ئەزموونی ئەومان کردووە، ئەم دیمانەیە سی و دوو ڵاپەڕەی بۆ تەرخان کراوە و وێنەی سەربەرگی گۆڤاڕەکەش کاری خۆمە.
خۆزگە لەناو کوردان گۆڤارێکی لەم چەشنە هەبوایە کە کەسانی وەک من بۆ بڵاو کردنی بەرهەمەکانیان و بەرزکردنی ئاستی ئەم هونەرە لە کوردستان سوودیان لێ وەرگرتبا.