Neutral Density Photography Awards
November 21, 2021ئەمرۆ ناوی براوەکانی خۆلی هەشتەمی خەلاتەکانی پێشبڕکێ ئێن دی ڕاگەیەندڕا و بە شانازییەوە کۆمەلە وێنەکەم توانی نیشانی شایستە وەربگرێت.
کۆمەلە وێنەی برینە کراوەکان کە تیشکی خستووتە سەر ئاکامەکانی شەڕ و بە تایبەت دەرئەنجامەکانی شەر لەسەر چینی سەربەرزی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان وەک کارێکی بەڵگەیی لە لایەن دادوەرانی ئەم پلاتفۆرمە نیشانی شایستەی پێ بەخشڕا لە بەشی دێکۆمێنتاری کە مایەی دڵخۆشیە بۆ من و نیشاندەری هێزی هونەری ئەم بەرهەمەیە
خەلاتەکانی ئێن دی پلاتفۆرمێکی بەریتانیە کە لە لەندەن بەرێوەدەچێت و لە پێناو پەڕەپێدانی زیاتر بە بواری وێنەگری و پالپشتی لە وێنەگران چالاکی دەکات و گۆڤارێکیشیان هەیە هەر بەو ناوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک