Fotografia di Viaggio

پرۆژەی برینە کراوەکان کە ساڵی پار یەکێک بوو لە فینالیستەکان لە پلاتفۆرمی گەشتی وێنەیی و چیرۆکەکانی سەفەر لە ولاتی ئیتالیا، کە یەکەم خۆلی بەرێوەچوو بوو، وەک یەکێک لە باشترین پرۆژەکانی ئەم پلاتفۆرمە دەستنیشان کراوە و لە ئەمرۆوە لەناو مالپەرەکەیان بڵاو کراوەتەوە. پرۆژەی برینە کراوەکان باس لە ئازار و نەهامەتیەکانی پێشمەرگە بریندارەکانمان دەکات کە لە شەری بەرگری لە نیشتیمان لە دژی داعش بریندار بوونە، ئەم پرۆژەیە لە چەند روانگەی جیاواز خوێندنەوەی ژیانی بنەمالەکانی سەربەرزی پێشمەرگە دەکات و وەک پرۆژەیەکی دژە جەنگ ئەم ئازارانە بەرجەستە دەکات

بلاو بوونەوەی ئەم پرۆژەیە لەم پلاتفۆرمە بە زمانی ئیتالی دەرفەتێکی ترە بۆ ناساندنی ئەم قارەمانانەمان کە هەتا هەتایە مایەی شانازی کورد و کوردستانن


Using Format