The Unknown Soldier

هونەرمەندی کورد، سەربازی ونی نیشتیمانە

چەند رۆژ لەمەوبەر لە لایەن بەرێوەبەران و جێبەجێ کارانی پێشانگای “کوردستان - ڕووخساڕە ڕزگار کراوەکان” کە لە مۆزەخانەی شاری بیدگۆشچی پۆلەندا بەرپا کرابوو، نووسراوێک ئاراستەی من و دیارە سەرجەم هونەرمەندە کوردە بەشداربووانی پێشانگایەکە کرا کە وێرای سوپاسیان، لە کۆتایی پێ هاتنی پێشانگاکە کە زیاتر لە چوار مانگی خایاندبوو، ئاگادار کراین، نووسینەکەیان ئەوەندە بەهێز و بەرێزەوەیە کە مرۆڤ هەست دەکات کاتی بەفێرۆ نەدابوو و ئەرکی بە جێگەیاندووە

کیورەیتۆری ئەم چالاکییە هونەرییە لە نوسراوەکەیدا دەلێ

بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە کارکردن لەگەڵ ئێوە ئەزموونێکی نایاب بوو، ئەو پێشانگایە هێزی کولتوور و هونەری کوردی و توانای ڕادەبەدەری هونەرمەندی کورد لە بنیاتنانی فەزای هونەری جیهانیدا، بە بینەرانی پۆڵەندی و بیانی نیشان دا. لەو رێگەیەوە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە لە ئیرادەی بەردەوامی گەلی کورد و خەباتی بۆ بەدەوڵەتبوونی خۆی و ئەو دراما ئینسانی و کۆمەڵایەتیانەی پەیوەستن بە ئیرادەی بوونی وەک پێکهاتەیەکی سەربەخۆوە بزانین

ئەم چەند رەستەیەم لە هیچ هاونیشتیمانیەکی خۆم گوێ لێ نەبووە، ئەو بەها و نڕخم لە هەلسوکەوتی هیچ هاولاتیەکی خۆم گوێ لێ نەبووە، لە ولاتی خۆم هونەر وەک ئەوەی داماو و پاشکۆ بێت سەیر دەکرێت و هێزەکەی نابینرێت

(هیوادارم بەپێچەوانەی من هونەرمەندانی تری کورد ئەم رەستانەیان زۆر بیستبێ)

Using Format