International Photography Awards - IPA

بە خۆشحالییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە کە یەکێکم لە براوەکانی پلاتفۆرمی خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی کە لە نیۆیۆرک بەرێوە دەچێت.

بە کۆلەمە وێنەی بریندارەکانی سەربەرزی شەری داعش توانیومە براوەی پلەی یەکەم بم لە بەشی ئێدیتۆریال و رۆژنامەوانی و شەر 

ئەم کۆمەلە وێنەیە باس لە قارەمانیەتی و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە پێناو شکست هێنان بە ئەفسانەی ناشرینی داعش

دیسان وێنەی کاک سەلمان کە قارەمانێکی بێ وێنەی کوردستانە وەک وێنەی بەرگی ئەم کۆمەلە وێنەیە دەستنیشان کراوە

ئەمسال دووەم جارە لەم پلاتفۆرمە خەلات وەردەگرم و چەند مانگ لەمەوبەر بە وێنەیەکی کاتی کەرەنتین لە هەولێر خەلاتێکی ترم وەرگرتبوو

خەلاتەکانی وێنەی نێودەولەتی گرنگیەکی زۆر تایبەتی هەیە لەناو وێنەگرانی جیهان کە سالانە لە نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت 

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Using Format