War Documentation

رۆژی یەکەمی ئەم مانگە لە هۆڵی ئەندیشەی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە، وۆرکشوپی تایبەت بە چۆنیەتی بەبەڵگەکردنی وێنەگرتنی جەنگ و کاڕەساتەکان، لە لایەن منەوە پێشکەشی وێنەگران و تامەزروانی ئەم بوارە کرا، که لە پارێزگا جیاجاکانی ئێران بە بۆنەی «رۆژی سنه» بەشداربوون لە سێیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی وێنەی سنە.

هەواڵی ئەم وۆرکشۆپە لە ماڵپەری روداو و هەروەها ماڵپەری چیلیکی ئێرانی کە تایبەتە بە چاڵاکی وێنەگرتن رۆماڵ وبڵاو کرایەوە.


Using Format