Cairo Photo Week

بە شانازییەوە کارەکانم هەڵبژێردڕاون بۆ ئەوەی بەشێک بن لە پرۆگرامی هەفتەی وێنەی قاهیرە و لە سلایدشۆیەکی تایبەتدا لە ژێر چەتری دامەزراوەی سێڤن نمایش دەکرێت.

هەفتەی وێنەی قاهیرە (٨ بۆ ١٨ی ئەم مانگە) یەکێکە لە گرنگترین و هەمەچەشنترین ڕووداوەکانی فۆتۆگرافی لە ناوچەکەدا، کە زیاتر لە ٩٠ وتاردەر و ڕاهێنەری ناوازە لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە و میوانداری زیاتر لە سەد چالاکیی جوارجۆر دەکات، لەوانە وۆرک شۆپ، وتار، پێداچوونەوە بە پۆرتفۆلیۆ، پێشانگە و زۆر شتی تر.

شانازی دەکەم کە کارەکانم لە بۆنەیەکی وا بە نڕخ نمایش دەکرێت، ئەگەر بەڕێکەوت لە قاهیرەیت، سلایدشۆ لەدەست مەدە لە ڕۆژی هەینی ١٦ی ئایار، لە کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ لە The Hangar.



Using Format