VOA Kurdish
December 25, 2021لەم رۆژانە من و مامۆستا فایەق بە مێوانداری کاک یحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا و پرۆگرامی هەلۆ واشنتون، گفتگۆیەکی سێ قۆلیمان کرد لەسەر فۆتۆگرافی لە کوردستان و بە تایبەت مژاری دوا کار و پرۆژەم لەبارەی پێشمەرگە بریندارەکانی سەربەرزی کوردستان لە شەری دژ بە داعش
پێموایە تا ئێستا ئەوەندەی من بزانم، ئەمە یەکەم ئاوردانەوەی جدی و راستەقینەی میدیای کوردی بووە لەسەر بواری فۆتۆگرافی و ئەوەی تر زیاتر وەک بلاو کردنەوەی هەوال و بەسەرکردنەوەی کەسەکان و چالاکییەکانیان بووە کە هەلبەت ئەوانیش هەر جێگەی رێزە و هیوادارم بە هەموو شێوەیەک میدیا لەگەل ئەم بوارە ئاشت ببێتەوە
سوپاسی کاک یحیا دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە و زۆر خۆشحال بووم بە دانیشتن لەگەڵ مامۆستا فایەق لەم چاوپێکەوتنەدا