Gomma Grant 2021 Winners
March 25, 2022ئەمرۆ بە فەرمی ناوی براوەکانی گڕەنتی گۆمای بەریتانی راگەیەندڕا و بە شانازییەوە یەکێکم لە براوەکانی ئەمساڵیان
لە بەشی خەڵاتی سەرەکی، توانیومە نیشانی شایستە و شکۆمەندی ئەم گڕەنتە بۆ خۆم دەستەبەر بکەم و لە رێگەی ئەم دەستکەوتە دیسانەوە بابەتی پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە کۆمەلگای نێودەولەتی بەرجەستە بکەم
پێشتر ناوی فینالیستەکان راگەیندڕابوو و وێنەکانم لە دوو بەشی جیاواز کاندیدی ئەم گڕەنت و خەڵاتە بوون، بەشی خەڵاتی سەرەکی و هەروەها لە بەشی باشترین بەرهەمی بەڵگەیی
من بە پرۆژەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش، ئەم گڕەنتە و ئەم خەڵات و شانازییەم وەرگرتووە
هیوادارم پێشمەرگە سەربەزەکانی نیشتیمانم، ئەم خەڵاتە وەک دیاری ساڵی تازە و نەورۆزم بۆ ئەوان لێم وەربگڕن
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک